راوچییەكانی خاسە دەستگیركران

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لەماوەی دوو رۆژدا لە بەنداوی خاسە، شەش راوچی دەستگیرکراون، ئەوان خەریکی راوکردنی ماسی بوون، هاوکات دەستبەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

ئەو شەش راوچیەی لەلایەن پۆلیسی دارستانی قەرەهەنجیر دەستگیرکراون، سەرجەمیان دراونەتە دادگا.

عەقید شێروان حەسەن ئەسعەد، لە بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەهەنجیر سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، راوچییەكان لە بەنداوی خاسە لە کەرکوک دەستگیركراون و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

بەوتەی عەقید شێروان، ئەو ماسیانەی کە بەراوچیەکان گیراون، ئەوانەی زیندوو بوون گەڕێندراونەتەوە نێو بەنداوەكە و ئەوانی دیكەش لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێن و پارەكەی دەدرێتەوە بە ژینگە.

بەپێی بڕیارێک لە سەرەتای مانگی ئادار، راوکردنی ماسی قەدەغەیە، بەجۆرێک هەر راوچیەک دەستگیربکرێت سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی