مۆندیال ئەردۆغان و سیسی کۆکردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا – هەولێر
له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری توركیا و میسر به‌یه‌كگه‌یشتن و ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له دوای هاتنه‌سه‌ركاری سه‌رۆكە ئەفریقیەکە لە ٢٠١٣.
کۆبوونەوەکە لە ئاهه‌نگی کردنەوەی مۆندیالی قەتەڕ ٢٠٢٢ بوو، بە ئامادەبوونی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قه‌ته‌ڕ.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ته‌ممووزی ٢٠١٣ تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ره‌تیكرده‌وه دان بە شەرعییەتی دوورخستنەوەی محەمەد مورسی، سەرۆکی ئەوکاتەی میسر دابنێت، کە کۆدەتای بەسەردا کرابوو.
“په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ته‌ممووزی ٢٠١٣ تێكچوو”
هەردوولا له ساڵانی رابردوو خەریکی مشتومڕێکی درێژخایەنی سیاسی و میدیایی بوون، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا بارودۆخه‌كه هێور بووه‌ته‌وه.
ساڵی رابردوو، هه‌ردوو وڵاتی میسر و توركیا له ئاستی باڵا گفتوگۆیان هه‌بووه، لە هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانەکانی پێشوویدا، ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ راستکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر دووپاتکردەوە، هاوشێوەی ئەوەی لەگەڵ سعودیە و ئیمارات روویدا.
پەیوەندییەکانی میسر و قەتەڕیش گەڕایەوە بۆ دۆخی پێشوویان و سەرکردەکانی هەردوو وڵات سەردانەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، كه پێده‌چێت ئەمەش ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سیسی و ئەردۆغان کردبێت.
له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رۆك و میر و پاشاكانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان ئاماده‌بوون.