حەوت ساڵە ئامێرەکان لە رۆژهەڵات دەکڕێت و لە باشور ساغی دەکاتەوە
964+
هونەر فارس – کەلار
حسێن میرزایی تەمەن 57 ساڵ کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی حەوت ساڵە لە رۆژهەڵات ئامێرە میوزیکییەکان دەکڕێت و 15 ڕۆژ جارێک بە سەیارەکەی دەیانهێنێتە کوردستان و دەیانفڕۆشێت.
ئامێرەکانیشی زیاتر لە دەف، تەپڵ، سەنتور و سێتار پێکهاتون و نرخەکانیان لە 15 هەزارەوە دەست پێدەکات بەرەوسەر.
مامەڵەکردنی باشی خەڵکی باشوری کوردستان بووەتە جێگەی وەسف و سەنای حسێن و بە خەڵکانی باش ناویان دەبات.
دەشێڵێت، لەگەڵ ئیشەکەی راهاتووە و دەتوانێت ژیانی خێزانەکەی پێ بگوزەرێنێت و نایەوێ دەستبەرداری ببێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی