"لەسەرجەم نەخۆشخانەكان"

 توشبووانی تالاسیما بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێن

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ توشبووانی تالاسیما، بێبەرامبەر دەبێت لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  فەیسبووک هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە وتێیدا هاتووە، لە سۆنگەی
بەرپرسیاریەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دۆخی تەندروستیی توشبووانی تالاسیما و رەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی توشبووانی تالاسیما بە خۆڕاییە.

ئەم بڕیارە لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرامبەر ئەنجامدەدرێن.

، سەرجەم توشبووانی تالاسیما بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت سوودمەند ببن.

بەپێی ئامارەكانی سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیما، لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە پێنج هەزار توشبووی نەخۆشی تالاسیما لە هەرێمی كوردستان هەیە.