کەنێک بەسەر شوانێکدا رووخا و گیانی لەدەست دا
+964
میلاد جەلال- گەرمیان
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە نزیک بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری، کەنێک بەسەر شوانێکی گەنجدا رووخا و بەم هۆیەوە شوانەکە گیانی لەدەست دا.
گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی 964 گەنجەکە نەخۆشی “فێ”ی ھەبووە.
عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە تۆڕی 964 وت، “رووداوەکە نزیک کاتژمێر 4:30 ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە، دەستبەجێ گەنجەکە گیانی لەدەست داوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، لە لایەن تیمەکانیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا