خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن جەژن لە کوردستان بکەن

964+

فەرمان سادق

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەردەکات و دەڵێت بۆیان هەیە جەژن لە کوردستان بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نووسراوی ژمارە (527) ئەمڕۆ دووشەممە 17.4.2023، دوو بڕیاری لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد.

لە خاڵی یەکەمدا هاتووە کە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن و کاریگەربوون بە روودانی بومەلەرزەکەى (6.2.2023) رێگە پێدراون تاوەکو کۆتایی ئەم سمستەرە بە شێوەى ئۆنلاین بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن، جگە لە بوارە پزیشکییەکان و ئەو بوارانەى پێویستیان بە تاقیگە و پراکتیکە.

لە خاڵی دووەمدا، هەموو ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، لە 19.4.2023 تاوەکو 28.4.2023 دەتوانن بێنەوە و جەژن لەگەڵ کەسوکاریان بکەنەوە.