كیلیان ئێمباپێ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی بەدەستهێنا، ئه‌مه‌ش له‌ یاریی تیپەکەی بەرامبەر یانه‌ی لانس له‌ خولی فه‌ڕه‌نسا.

پاریس شه‌وی رابردوو له‌ خولی فه‌ڕه‌نسا به‌ 3-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی لانسی برده‌وه‌ و لە خولەکی 31ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، كه‌ له‌ پاریس كرا، ئێمباپێ گۆڵێكی تۆمار كرد.

تۆڕی “ئۆپتا” بۆ ژمارە و ئاماره‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێمباپێ بووەتە گۆڵکاری یانەی پاریس سانجێرمان له‌ مێژووی خولی تۆپی پێی فەڕه‌نسا بە تۆمارکردنی 139 گۆڵ، بە جیاوازی یه‌ك گۆڵ له‌گه‌ڵ هێرشبەری ئۆرۆگوایی ئیدیسۆن كاڤانی، له‌ دوای ئه‌وانیشه‌وه‌ ئەستێرەی سوێدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە 113 گۆڵ دێت.

ئێمباپێ هەروەها گۆڵکاری مێژوویی یانەی پاریس سانجێرمانە، بە تۆمارکردنی 203 گۆڵ لە 253 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیه‌تییەکاندا.

گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، لەگەڵ بژارەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە.