ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 08:30 به كاتی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێته ئه‌نجامدان.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە گوێرەی بەرنامەی کاری دانیشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لیژنەکانی دارایی، پلاندانان و راژەی فیدراڵی، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 عێراق دەکرێت.
رۆژی چواری ئەم مانگە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاساکە کرد، هه‌رچه‌نده محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌نه‌بوو، چاوەڕوانیش دەکرێت پاش خوێندنەوەی دووەم، له خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌مدا پرۆژه‌یاسكه بخرێتە دەنگدانه‌وه.
پرۆژەیاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 و داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بودجەی گشتیی‌دا، بە 117 تریلیۆن و 252 ملیار دینار خەملێنراوە و داهاتی نا نەوتییش بە 17 تریلیۆن و 301 ملیار دینار خەملێندراوە.