جادەكەی خەبات نۆژەندەكرێتەوە
+964
سەعید محەمەد – هەولێر
وابڕیارە رۆژی یەكشەممە، 16.4.2023، دەستبكرێت بە نۆژەنكردنەوەی دووسایدی هەولێر بۆ خەبات.
دووری نێوان رێگای خەبات – هەولێر نزیکەی 35 کیلۆمەتر دەبێت و یەکێکە لە رێگا سەرەکییەكان کە پارێزگای هەولێر و دهۆک و موسڵ پێکەوە دەبەستێتەوە.
بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكە سێ ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار تەرخانكراوە.
نۆژەنكردنەوەكە بە سێ قۆناغ دەبێت، لە سەرەتادا لە سایدی چوون لە سێ رێیانی گوێر تا بازگەی كۆنی كانی قرژاڵە دەبێت و لە سایدی هاتنەوەش لە بازگەكەوە تا گوێڕ دەبێت.
پێشتر و لە مانگی 12ی 2022، فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاندبوو، “لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەیەکی سەرتاسەری رێگای هەولێر – خەبات، کە خۆی دەبینێتەوە جگه له قیرتاوکردنەوە و هێڵکاریکردن، هێماکانی هاتوچۆ و کۆمەڵێک شتی نوێ و تازەشی بۆ دهكرێت”.