"هەشت كەس دەستگیركران"
راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێكی لە بارەی رووداوەكەی كەورگۆسكەووە بڵاوكردەوە.
:ئەمە دەقی راگەیەنراوەكەیە
ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی نیسانی 2023، لە گوندی ئاغوڵانی سەر بە ناحیەی کەورگۆسک، دوو بنەماڵەی دانیشتووی ئەو گوندە لەسەر کێشەی زەویوزار بووەتە دەمەقاڵەیان و پاشتریش تەقە لەنێوانیاندا روودەدات، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، تەقەکەران کە پێکهاتبوون لە هەشت کەس دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە بە مەبەستی وەرگرتنی رێکارە یاساییەکان.