نۆ رۆژ بوو کەوتبوونە ناویەوە

تەرمی دوو کۆڵبەر لە بەنداوی عەباساوادا دۆزرانەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

دوای نۆ رۆژ لە ونبوونیان لەناو بەنداوی عەباساوای شاری بانەدا، ئەمڕۆ شەممە تەرمی دوو کۆڵبەر دۆزرانەوە و بە خاک سپێردران.

ئەو دوو کۆڵبەرە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 6.4.2023 کەوتبوونە ناو بەنداوای عەساباوا لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەمڕۆ شەممە 15.4.2023 بە خنکاوی دۆزرانەوە.

کۆڵبەرەکان ئەفشین فەلاحی تەمەن ٢٢ ساڵ و مەهدی رەحیمی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە رێکخراوێکی تایبەت بە چاودێریکردنی رەوشی مافی مرۆڤی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، تیمی فریاکەوتنی شارەکانی بان، سەقز، مەریوان و سنە لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرەدا کاریان کردووە.