خانوه‌كانى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه درانه حكومه‌ت
964+
شلێر سەعید – کۆیە
حكومه‌تى هه‌رێم خانووەکانی مەلای گەورەى کۆیە، كه مەترسی لەناوچونیان له‌سه‌ره ، له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، نه‌وه‌یه‌كى مه‌لاى گه‌وره‌ش ده‌ڵێت” خانوه‌كان پێشکەشی دەوڵەت ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى له له‌ناوچوون بپارێزرێن”.
مەلا محەمەد کوڕی حاجی مەلا عەوڵای جەلیزادەیە، ناسراو به (مه‌لاى گه‌وره) ساڵی 1876 لە کۆیە لەدایکبووە. یه‌كێك له زانا و رۆشنبیرە پێشڕەوهكانی كورد بووه. یەکێک لەو بابەتانەی کە مەلای گەورە زۆر ئاوڕی لێداوەتەوە؛ بابەتی ئازادیی ژنان و خوێندنیان بووە.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆیه‌كه‌مجار نهجیبهخانى كچی خۆى له كۆیه ناردووته به‌ر خوێندن، لە رێكه‌وتى 12.10.1943 لە کۆیە کۆچی دوایی کردووه.
نەجلە رەئوف سەعید، نه‌وه‌ى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه، بە 964ـی وت، ئەوان داواکارییان پێشکەشی حكومه‌ت کردووە، کە موڵکەکانیان لەخۆ بگرن، بۆئه‌وه‌ى له‌ناونه‌چن، وتیشی “ده‌مانه‌وێت وەک ئاسەوارێک ببێتە موڵكی دەوڵەت”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، وەزارەتى شاره‌وانى حكومه‌تى هه‌رێم داواكه‌ى ئه‌وانى بۆ ئه‌و خانوانه په‌سه‌ند كردووه و، نهجلهش ده‌ڵێت “پەراوی ئەو کارە کاتی دەوێت و هێشتا کارەکانی تەواو نەبووە”.
نەجلە رەئوف وتیشی “من ئەو توانایەم نییە خانوه‌كان نۆژەنبکەمەوە، بۆیه دەمەوێ پێش مردنم بیاندەم بە دەوڵەت”.
تۆری 964 كۆپییه‌كى لەو داواکارییەی دەستکەوتوە کە نەوەی مەلای گەورە لە شوباتی 2023 داوای لە بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوور كردووه، خانووەکانی مەلای گەورەی کۆیە بە موڵک بکەن کە رووبەرەکەی 220 مەتر چوارگۆشەیە.
دڵدار محەمەد جەلیزادەی نووسەر، کە بە چەند پشتێک دەبێتە نەوەی بنەماڵەی مەلای گەورە، بە داخ و خەمە بۆ خانووەکانی بنەماڵەكهى.
دڵدار لە بارەی وێرانبوونی خانووەکان بە 964ـى وت “ئێستا خانووەکە وێرانە و تەنیا دەنگی چۆلەکەی لێدێت، ته‌نیا دیوار و دەرگا و سابیتەکانى ماون”.
جەلیزادە وتیشی “دەبوو ئێستا خانووەکانی نۆژەنبکرێتەوە بکرێتە قوتابخانە و وەک سەنتەر و پێگەی زانستی بەکار بهێنرێت”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن