"پێشتر وتیان تەقینەوە بووە"
لە تۆپزاوا مینێك بە هاوڵاتیەكدا تەقیەوە
+964
كاروان ساڵحی- كەركوك
مینێك بەهاوڵاتیەكدا تەقیەوە و بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی كەركوك
شەوی پێنجشەممە، بەهۆی بارانبارینەوە لە گوندی تۆپزاوا مینێك لە ژێر زەوی دەردەكەوێت و بەهاوڵاتیەكی گوندەكەدا دەتەقێتەوە.
هاوڵاتیەكە برینداردەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك دەكرێت.
ئەم هەواڵە لە بەشێك لە میدیا و پەیجەكانی كوردستاندا بڵاوبویەوە، كە لە نزیك كەركوك تەقینەویەك بووە، بەپێی سۆراغێكی 964 هیچ تەقینەوەیەك نەبووە و مینێكی کۆن بووە و بە هاوڵاتیەكدا تەقیوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی 964 ی وت، ئەو گەنجە كە بریندار بووە، فەرمانبەری تەندروستی کەرکوکە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو مینە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس و گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک کراوە.
بەپێ زانیاریەکانی تۆڕی 964 مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەهەمان شێوە نارنجۆکێکی سەردەمی رژێمی بەعس تەقییەوە و بەو هۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد