هەواڵەکان
هەولێر پلانی سەری ساڵی سەركەوتوو بووە و كێشەی زەویی جوتیارانی كەركوكیش بەردەوامە
ژووری هەواڵ
پارێزگاى هەولێر دەڵێت، ئەو پلانەى بۆ پشووەکانى سەرى ساڵ دایاننابوو بێ کەموکورتى وەکخۆى جێبەجێکراوە، ئامارى سەردانى گەشتیاران و رووداوەکانیشى بڵاو کردەوە.
کێشەى زەوى و زارى جوتیارانى کوردى کەرکوک بەردەوامى هەیە، ئەمڕۆ دوو نوێنەرى کوردى پەرلەمانى عێراق چونەتە کەرکوک و لە ناوچەى حەفتەغار لەگەڵ لیواکانى سوپاى عێراق کۆبوونەوە و پێیان وتن،” نابێت تا یەکلایى بوونەوەى کێشەى خاوەندارێتى زەوییەکانى سنوورەکە کێشە بۆ جوتیاران دروست بکەن”.
لە ناحیەی سرێشمەی قەزای خەلیفان لە ماوەی 15 رۆژدا 30 سەر مەڕی ئاژەڵدارێک مردار بوونەتەوە و هۆکارەکەشی نادیارە.
هاوڵاتییەکى ناوچەى داودەى سنوورى خورماتوو کە پیشەى پێشمەرگەیە، سەرقاڵى دروستکردنى پۆندێکى گەورەیە و مەبەستیەتى لە وەرزى هاویندا ئاژەڵ و باڵندەکان لە تینووێتى پارێزراوبن.