هەرزانکردنی نرخی نان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت. فۆتۆ:964
هەشت نان دەکرێتەوە بە هەزار دینار
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
نرخی فەردەیەک ئارد نزیکەی 10 هەزار دینار دابەزیوە، چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت دوای زیاتر لە ساڵێک هەش نان دەبێتەوە بە هەزار دینار.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەمە بە تۆڕی 964ی راگەیاند، نانەواخانە و سەمونخانەکان سەردانیانکردین و دەستپێشخەرییان کرد بۆ ئەوەی وەکو جاران هەشت نان یان سەمون بە هەزار دینار بفرۆشن.
هۆکاری دابەزینی نرخی نان ئەوەیە، نزیکەی هەفتەیەکە نرخی یەک فەردە ئارد، لەو جۆرەی نانەواخانە و سەمونخانەکان بەکاریدەهێنن، لە 51 هەزار دینارەوە بۆ 41 هەزار دینار دابەزیوە، سۆران عەبدولغەفور وای وت.
سەرەڕای هەرزانبوونی نرخی نان و سەمون، گۆڕانکاری لە کێشی گونکەکاندا دەکرێت و هەر گونکێک لە 80 گرامەوە دەکرێتەوە بە 100 گرام.