زۆرترین باران لە پارێزگای دهۆک باریوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریوە و تەنیا لە ناحیەی دێرەلووک رێژەکەی گەیشتووەتە 77 ملیم.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بارانبارینی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکە زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک بووە کە 77 ملیمە.
لە قەزای ئاکرێ، بەرزبوونەوەی ئاو زیانی بە زیاتر لە 100 ماڵ گەیاندووە و سێ رێگەی سەرەکی داخراون و لە ئامێدی دەیان شەقامی گشتی داخراون.
لە سلێمانیش، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی خەلیفاوا لە ترسی لافاو ماڵەکانیان چۆڵکردووە.
بارانبارین لە 24 کاتژمێری رابردوودا تا کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بەمشێوەیە بووە:
لە دهۆک 23.8 ملیم، دێرەلووک 77، چەمانکێ 53، سەرسەنگ 52، کانی ماسی 51، ئامێدی 49، دینارتە 42.2، بجیل 41، مانگێش 36.5، زاوێتە 35، بامەڕنێ 32، بەردەڕەش 27.5، باتوفە 26، شێخان 26، قەسرۆک 26، ئاکرێ 25.4، باعەدرێ 22، گردەسین 13.5 و زاخۆ 11.2 ملیم بارانباریوە.
لە سلێمانی 21 ملیم، چوارتا 32، یاخسەمەر 31، بەرزنجە31، چەمچەماڵ 26.4، سەنگاو 24، ماوەت 23.5، سەرکەپکان 23.8، ئاخجەلەر 22، بازیان 21، قڕگە 19.8، قەڵادزێ 19.5، دەربەندیخان 14.6، پێنجوێن 13.6، هەڵشۆ 13.4، دووکان 11.2، چوارقوڕنە 10.5 و رانیە 10.7 ملیم بارانباریوە.
لە هەولێر 20.6 ملیم، هیران 51، بارزان 44.2، پیرمام 33.5، شەقڵاوە 30.6، رواندز 22، سۆران 19.8، کۆیە 15، حاجی ئۆمەران 12.4، خەبات 11.2، شەمامک 9.7 ملیم بارانباریوە.
لە کەرکووک 11.8 ملیم، تەکیە 22، خورماتوو 19.8، کفری 13.6، کەلار 10.4، شوان 8، مەیدان 8 و خانەقین 3 ملیم باران باریوە.
لە هەڵەبجە 8 ملیم، بیارە 11، خورماڵ 5.5، سیروان 5.2، تەوێڵە 4.4 ملیم باران باریوە.