دروستبوونى رووبارێك رێگاى چه‌ند گوندێكی وه‌رتێـى پچڕاندووه
964+
ئاسۆ وه‌رتی – سۆران
به‌هۆى بارانبارینى زۆره‌وه له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران رووبارێك دروستبووه‌و رێگاى چه‌ند گوندێكی داخستووه.
له سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێی سه‌ر به سۆران، به‌هۆى دروستبونى رووبارێك رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ریه‌ك له گونده‌كانى سه‌رنه‌وس، به‌رسول، سه‌رسول و چۆم به‌ڕوو داخراون.
هاوڵاتیه‌كى یه‌كێك له‌و گوندانه‌ش قسه‌ى بۆ 964 كردووه و ده‌ڵێت “پێویسته حكومه‌ت پردێكی به‌رزتر له شوێنى ئه‌و پرده دروستبكات كه ساڵانه به‌هۆى بارانبارینێكی كه‌میشه‌وه كێشه‌ى هاتوچۆمان بۆ دروستده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن