"تیژڕەوی و کەشوهەوا"

لە خەبات شۆفێرێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

964+

فەهمی نەبی

بەهۆی تیژڕەویەوە لەسەر رێگای هەولێر-خەبات، بارهەڵگرێک چۆتە ئەوبەری شەقامەکە و خۆی کێشاوە بۆ ئۆتۆمبێڵێکی تۆیۆتا کامری، زیانی گیانی دروستکردووە.

رووداوەکە کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە.

بارهەڵگرەکە لە هەولێرەوە بەرەو ئاراستەی قەزای خەبات رۆیشتووە، ئۆتۆمبێڵەکەش لە قەزای خەباتەوە بەرەو هەولێر، وتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت هۆکاری ئەو رووداوە تیژڕەوی و خراپی باری کەشوهەوا بووە.

فازڵ حاجی، وتەبێتژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری تۆیۆتا کامریەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکانی بەسەختی بریندار بوونە.

ماوەی چەند رۆژێکە هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەدرێت، بەهۆیەوە دەزگا فەرمیەکانی حکومەت، هۆشداری لە شۆفێری و دروستبوونی رووداوی لەناکاو دەدەن.