ئەندازیارانی كشتوكاڵی داوای دەرماڵەکەیان دەکەنەوە

حەوت ساڵە لێیان بڕاوە

 +964

هەژار ئەنوەر – هەولێر

+ ڤیدیۆ

ماوەی حەوت سالە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەی ئەندازیارانی کشتوکاڵیان بڕیوە، نەقیبی سەندیکایەکەش داوای گەڕانەوەی دەکات و، دەڵێ ئەوانەی بەغدا وەری دەگرن.

پرۆفیسۆر د. كاوە عەبدولكەریم، نەقیبی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان بە +964 راگەیاند، ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە دەرماڵەی پیشەیی ئەندازیارانی کشتوکاڵی بڕدراوە، بەبیانووی ئەوەی دەخرێتە سەر مووچەكانیان، بەڵام ئەوەش هێشتا نەکراوە، بۆیە “داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین بۆمان خەرج بكرێتەوە”.

سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە، نزیكەی دە هەزار ئەندامی هەیەو تا ئێستا سێ ٣ كۆنگرەی ئەنجام داوە.

“دەرماڵەكانمان لە نێوان ٣٠ هەزار بۆ ٥٠ هەزار دینار بوو، تائێستاش ئەمجۆرە دەرماڵەیە لە عێراق بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵی خەرجدەكرێت و هیچ كاتێك نەبڕدراوە” كاوە عەبدولكەریم وای وت، ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی دامەزراندنەوە ئەم دەرماڵەیان هەبووە، بۆیە ئەگەر حكومەت گوێمان لێنەگرێت، ئەوە سەردانی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین و راستەوخۆ نیگەرانی و ناڕەزاییەكان دەگەیەنینە بەرپرسانی حكومەت.

سەندیکای ئەندازیارانی كشتوكاڵ ، کە پێش بەستنی یەکەم کۆنگرەی بە یەکێتی ئەندازیارانی کشتوکاڵی ناسرا بوو، لە یەکەم کۆنگرەیدا لەساڵی ٢٠٠٠ ناوەکەی گۆڕی بۆ سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی.

یەكەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ناوەكەی دەگۆدڕێت بۆ   ئەندازیارانی كشتوكاڵی، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەرماڵەكانیان بڕدراون.