ناوبژیوانانی عێراق وه‌ك ناوبژیوانانی كوردستان پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ محه‌مه‌د سه‌لمان به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، چه‌ند مانگێكه‌ كرێی یارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و داوا ده‌كات پاره‌یان پێبده‌ن.

محه‌مه‌د سه‌لمان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌، ناوبژیوان له‌ عێراق پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌راورد به‌ ناوبژیوانان له‌ وڵاتی ده‌وروبه‌ر.

ئه‌و ناوبژیوانه‌ ده‌ڵێت، هێشتا چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاتوچۆكردن له‌ نێوان شاره‌كانی عێراق زۆر زه‌حمه‌ته‌.

تۆڕی 964 ده‌زانێت ناوبژیوانانی تۆپی پێی كوردستانیش چه‌ند مانگێكه‌ كرێی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌، وه‌رزی رابردووش به‌ درێژایی وه‌رزه‌كه‌ دوو جار پاره‌یان وه‌رگرت.