یارییەکی پێشووی نێوان بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی. فۆتۆ:سۆشیال میدیا
ئینتەرمیلان وەزعی شڕە
ئه‌مشه‌و مانچێسته‌ر سیتی رووبه‌ڕووی زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كات و دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یارییه‌كانی چوونی قۆناغه‌كه به‌هێزن و هه‌فته‌ی داهاتووش یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به كاتی كوردستان، له یاریی لووتكه‌دا یانه‌ی مانچێشته‌ر سیتیی ئینگلیزی له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه جگه له‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوو تیپی پڕ ئه‌ستێره‌یه، له هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوو راهێنه‌ری گه‌وره‌یه، كه له پرێمه‌رلیگدا و بۆندسلیگاشدا به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی، چه‌ند وه‌رزێك راهێنه‌ری بایرن میونشن بووه و به‌رامبه‌ر تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری ئێستای بایرن و پێشووی دۆرتموند له بۆندسلیگا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو راهێنه‌ر له پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، كاتێك تۆخێل راهێنه‌ری چێڵسی بوو، به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كردووه و ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌بووه.
بێنفیكا و ئینته‌رمیلان
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مشه‌وی چامپیۆنزلیگ، هه‌ر ئه‌مشه‌و له هه‌مان كاتدا یاریی نێوان بێنفیكای پۆرتوگالی و ئینته‌رمیلانی ئیتالی له پۆرتوگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئینته‌رمیلان بارودۆخی خراپه و له شه‌ش یاریی رابردوو له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی، جگه له‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی زۆر به‌هێزی له چامپیۆنزلیگ پێشكه‌ش كردووه، له خولی وڵاته‌كه‌شیدا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه.