بە هۆی هەورە بروسکەوە گەنجێک گیانی لەدەست دا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ، کە بۆ 964 قسەی کردووە، “کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێکیان هێنایە نەخۆشانەی ئاکرێ بە ناوی مەجید فازل مەجید، تەمەنی 17 ساڵ بوو، دەرکەوت هەورەبروسکە لێیداوە، بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو”.

بە گوێرەی زانیارییەکانی 964 ئەو گەنجە خەڵکی گوندی عەلی شانە، لە قەزای بەردەڕەش.

نێچیرڤان فەخرەدین، ئەوەشی وت “لاشەی گەنجەکە نەسووتا بوو، تەنیا  دوای پشکنین دەرکەوت بەهۆی هەورەبروسکە گیانی لەدەست داوە”.

دوای پشکنین، لە پزیشکی دادی ئاکرێ، تەرمی گەنجەکە رادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی