کەشوهەوا باسی شەپۆلە بارانە دەکات

964+

فەرمان سادق

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ، ئاسمان هەورە و بارانیش لە دهۆکەوە دەستپێ دەکات، بۆ سبەی چوارشەممە شەپۆڵێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەمێک پێش ئێستا کەشی پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ سێ شەممە 11.4.2023 
کەش/ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەویشدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

1 بۆ 3 پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. 

بۆ سبەی چوارشەممە 12.4.2023

کەش/ لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

بارانبارینی مامناوەند و لێزمەباران لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت، کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت و سەرەتاکەشی لە سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز و لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت. کاریگەریەکەی لە دوای نیوەڕۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر، لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە.

3 بۆ 5 پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20
سلێمانی: 20
دهۆک: 18
کەرکوک: 23
هەڵەبجە: 21
زاخۆ: 17
سۆران: 17
گەرمیان: 26