لە هەرێمی كوردستان

“ساڵانە نیو ملیۆن تۆن پەتاتە بەرهەمدەهێنین”

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
وەزارەتی كشتوكاڵ  دەڵێت، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نیو ملیۆن تەن پەتاتە بەرهەمدەهێنرێت و رەوانەی دەرەوەشی دەكەن.

زۆربەی زۆری پەتاتە لە كوردستان لە دەشتاییەكانی دهۆك و بەردەڕەش و ناوچەی شێخان دەچێنرێن و بەرهەمدەهێنرێن

پەتاتەكە لە جۆری كوالێتی مامناوەندە، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی دەرەوەش بكرێت.

ساڵانە لەم وەرزەدا وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی پەتاتە بۆ كوردستان قەدەغە دەكات، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی پەتاتە ساغبكرێتەوە.

بەپێی نوسراوێك كە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی لەسەرە، ئەمساڵ تا كۆتایی مانگی چوار درێژكراوەتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ ساغبكرێتەوە.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ساڵانە لە هەرێمی كوردستاندا نیو ملیۆن تەن پەتاتە بەرهەمدەهێنن و ئەو بڕەش بەشی هەرێمی كوردستان دەكات و پلانی وەزارەت ئەوەیە كە بەشێك لەو پەتاتەیە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت

بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆ ساڵانە لە 500 هەزار تۆن نزیک دەبێتەوە و پێویستی ناوخۆ 100 هەزار تۆنە و ئەوەی دەشمێنێتەوە، بەشێکی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەناردە دەکرێت و بەشێکیشی بۆ کارگەکانی جپس لە ناوخۆدا تەرخان دەکرێت