له گوندێکى گه‌رمیان منداڵان گۆڕستانێكی تایبه‌تیان هه‌یه
964+
هۆگر عەدنان – چه‌مچه‌ماڵ
له‌گوندی فه‌قێ مسته‌فاى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ، منداڵان له گۆڕستانێكی تایبه‌ت ده‌نێژرێن، ته‌مه‌نى ئه‌و گۆڕستانه به ته‌واوى نه‌زاندراوه، به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌كان بۆ سه‌رده‌مى پێش ده‌سه‌ڵاتى عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه..
ئه‌و گۆڕستانه 20 ساڵه هیچ گۆڕێكی لێ هه‌ڵنه‌كه‌ندراوه، چونكه هیچ منداڵێكی ئه‌و گونده گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه….