منداڵێكی هەشت مانگە لە خنكان رزگار كرا

964+

كوردستان ئەحمەد

لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان منداڵێكی هەشت ساڵ  لە خنكان رزگاركرا و توانرا ئەو پارچە پلاستییەکەی خواردبووی و لە قوڕگیدا مابووەوە، دەربهێندرێت.

ئەو منداڵەی پلاستیکەکەی خوارد بوو، تەمەنی هەشت مانگە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق.

دەستبەجێ پزیشکانی نەخۆشخانەكە كاری پێویستیان بۆ کردووە.

رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ بووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی دەربەندیخان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بابەتەکەی بڵاوکردووەتەوە.

“دەستبەجێ لەلایەن دکتۆر و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە کاری پزیشکی پێویستی بۆ ئەنجامدراو توانرا لە خنکان رزگار بکرێت و هەناسەی بۆ بگەڕێتەوەو تەندروستی ئاسایی ببێتەوە”. نەخۆشخانەکە وادەڵێت، هاوکات داوا لە دایكان و باوكان دەكات ئاگاداری منداڵەكانیان ببن.

نەخۆشخانەی گشتی  شەهید تۆفیق، لە دەربەندیخان یەكێكە لە نەخۆشخانە گەورەكانی شارەكە و لەگەڵ ئەوەی بەشی فریاگوزاری 24 كاتژمێری هەیە، تێیدا چارەسەر بۆ منداڵان و نەشتەرگەری گەورەش دەكرێت.