یانەی بارسێلۆنا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا چاوی له 15 خاڵه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئیسپانیا، كه گه‌ڕی 28ـه، له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی جیرۆنا ده‌بێته‌وه.
بارسێلۆنا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكاته 15 خاڵ، ئه‌وكاتیش به ئاسانی ناگیرێت و له نازناوه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه.
بارسا جگه له نازناوی لالیگا، هیچی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه نییه، دوای ده‌رچوونی له یۆرۆپالیگ و جامی شای ئیسپانیا، بۆیه هه‌موو هێزێكی خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی لالیگا ته‌رخان كردووه.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كات و رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنای خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌م جۆره‌یه:
گۆڵپارێز: تێرشتیگن
به‌رگری: باڵدی، ئاراوخۆ، گارسیا و كۆندی
ناوه‌ڕاست: گاڤی، بۆسكێتس و كیسێ
هێرشبردن، فاتی، لێڤاندۆڤسكی و تۆرێس.