پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر چاویان له نازناوی باله‌ی عێراقه
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
ئه‌مشه‌و ركابه‌رییه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی دووه‌می خولی باله‌ی نایابی عێراق، له شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ردوو یانه‌ی كوردستان “پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر” له قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌دان و ركابه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات یانه‌كانی غازی جنووب و شوڕته‌ش دوو تیپه‌كه‌ی دیكه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینن و دوو تیپی به‌هێزی عێراقن.