بە گوژمەی ٧٥٠ هەزار دۆلار پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە سێمێل جێبەجێ دەكرێت
+964
بۆ رێگری کردن لە دروست بوونی لافاو، بە گوژمەی٧٥٠ هەزار دۆلار پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە سێمێل جێبەجێ دەكرێت.
بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاو و باشكردنی سیستەمی ئاوەڕۆ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوكاری ڕێكخراوی GIZ، پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی گوڵان لە سەنتەری قەزای سێمێل بە گوژمەی ٧٥٠ هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
قەزای سێمێل، دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای دهۆک، ١٦ کیلۆمەتر لێیەوە دوورەو دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی دهۆک زاخۆ.
پرۆژەكە، لە كۆتایی مانگی هەشت دەست بە کارەکانی کراوە، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواوی قۆناغەكانی تەواو ببێت.
وەزارەتی شارەوانی دەڵێم بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، کێشەو گرفتی کۆبوونەوەی ئاو، هەروەها مەترسی دروستبوونی لافاو لە سێمێل چارەسەر دەبێت.