چەمچەماڵ لە هەندرێنی بردەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

چەمچەماڵ لەناو یاریگای خۆی و بەئامادەبوونی هاندەرانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی هەندرێنی میوانی بردەوە، بەو ئەنجامەش زیاتر خۆی لە خوارەوەی ریزبەندی دوورخستەوە.

هەرچەندە گێمی یەکەمی یاریەکە بە بێ گۆڵ تەواو بوو، هەردوو یانە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێئەنجام بوو.

لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم، یانەی خاوەن یارگا باشتر دەبینرا و هەوڵی زیاتر بوو بۆ گۆڵ تۆمار کردن، ئەمەش وایکرد هەوڵەکان لە خولەکی 80ـی یارییەکە لەلایەن یاریزان جیهان جەلالی ژمارە 11گۆڵی سەرکەوتن بۆ یانەی چەمچەماڵ تۆماربکات و یارییەکەش بەوم ئەنجامە کۆتایی هات.

هاوکار لەتیف، یاریزانی چەمچەماڵ بە 964 وت “ئامانجمان مانەوە بوو لە خولی نایاب، بۆ ئەمەش دەبوو یارییەکە ببەینەوە، سوپاس بۆ خوا یاریەکەمان بردەوە و ئامانجەکەمان هاتەدی و لە ئێستاشدا دەبێت باشتر خۆمان بۆ یاریەکانی داهاتوو ئامادە بکەین و تەنیا بردنەوە مانەوەمان لە خولی نایاب مسۆگەرتر دەکات”.

یانەی چەمچەماڵ، بە کۆکردنەوەی 28خاڵ لە 11ی ریزبەندی خولەکەدایە بە جیاوازی خاڵێک لە ریزبەندیەکەدا کەوتە پێش یانەی دەربەندیخان و هەفتەی داهاتووش لەناو یاريگای دەربەندیخان رووبەڕوی یانەی دەربەندیخان دەبێتەوە، یانەی دەربەندیخان بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ لە 12ی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دایە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق