سه‌ره‌داوێكی كورت وتى "له ژیاندایه"
سێ رۆژه ده‌رباز بێ چاره‌نووسه
964+
دیسكى كوردى
له‌ماوه‌ى سێ رۆژى دیارنه‌مانى ده‌رباز رزگارى ته‌مه‌ن 15 ساڵ، ته‌نیا په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى دڵخۆشی مانه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌یانى به كه‌سوكاره‌كه‌ى داوه، به‌ڵام دایكی ده‌ڵێت “په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه ته‌نیا وتى له‌ژیان ماوه‌و دواییش داخرایه‌وه”.
رۆژى 6.4.2023 کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ دەرباز رزگار تەمەنی 15 ساڵ، به‌مه‌به‌ستى هێنانەوەی مانگاکانیان لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو وه‌ك له كامێراكانى چاودێری ده‌رده‌كه‌وێت به‌ره‌و چیاى ماكۆك له‌دۆڵى شاورێ رۆیشتووه‌و تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
مه‌جید بیتوێنی په‌یامنێر 964 به وردى چاودێری دۆخى ونبوونى ئه‌و گه‌نجه ده‌كات و ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گوندى نۆرێی له دۆڵى شاورێ كردووه و كه‌سوكاره‌كه‌ى دواندووه.
خاڵى ده‌ربازیش ده‌ڵێت، بێ‌ئومێد بوون له چیاى ماكۆك ، هه‌مووى گه‌ڕاون نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتر عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند “بە تیمی زیاتر لە چیای ماکۆک گەڕاوین، بەڵام دەرباز لەوێ نەبوو.
وتبووشى “هەواڵی دۆزینەوەی دەرباز تا ئێستا دوورە لە راستییەوە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی یان شایەتحاڵێک هەواڵیان بە ئەوان نەداوە ئەو کوڕە دۆزرابێتەوە و لە ژیاندا بێت.”