سروودەکانی 40 ساڵ زیاترە ترێندن
964+
ئاودێر عومەر- سلێمانی
ئەنوەر قەرەداغی کە بە دەنگە عیرفانییەکەی هەموو رەمەزانێک میوانی سفرەکانی بەربانگ و هاوڕێی ساتەکانی پەرستشە، ئێستا تەمەنی 77 ساڵە.
لە دیدارێکدا، ئەو هونەرمەندە بە 964ی وت، کەسێکی پابەندە بە ئایینی ئیسلام و بەرهەمەکانی زادەی باوەڕەکانیەتی بۆیە “نەمرن”.
لە منداڵیدا لە مزگەوتەکانی هەڵەبجە و سلێمانی هەمیشە شاهێدی خوێندنی ئەم ستایشانە بووە و لەو کاتەوە لە هزر و یادەوەریدا ماونەتەوە.
بە وتەی خۆی یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 1980 لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی بە کۆرس تۆمارکردووە کە چەند ئەندامێکی گروپەکە کریستیان بوون.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین