"خەڵك بێزاردەكەن"
دەربەندیخان لە ماتۆڕی بێسەرەتا پاكدەكرێتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان هەڵمەتێكی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕە بێسەرەتاكان راگەیاند.
لە هەڵمەتەكەدا 15 ماتۆڕی بێسەرەتا گیراوە، چەندین ماتۆڕی دیكەش لێپرسینەوەیان لێكراوە.
هەڵمەتەكە چەند شەوێك و لە چەند شوێنێكی جیاواز لە مانگی رەمەزاندا بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەڵێت، ماتۆڕەكان خەڵكی گەڕەكەكانیان بێزاركردووە، بەشێوەی ناشارستانی بە شەقامەكاندا دەسوڕێنەوە، كات و ناكات نازانن و بەدەنگی بەرز خەڵك بێزاردەكەن.
هەر ماتۆڕێك هاوڵاتیان بێزاربكات دەستیبەسەردا دەگیرێت و لە كۆگایەكی هاتوچۆدا رادەگیرێن.
بەشێك لە هاوڵاتیانی دەربەندیخان گلەییان لە ماتۆڕەكان كردووە لەلای پۆلیسی هاتوچۆ و ئەوانیش هەڵمەتەكەیان بۆ گرتنی ماتۆڕەكان دەستپێكردووە.