ساغکردنەوە

کەسێکی نزیکی: پارێزگاری هەڵەبجە جەڵتە لێینەداوە

964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بە قسەی کەسێکی نزیک لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بۆ 964، ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە گوایە جەڵتە لە پارێزگاری دابێت، دوورە لە راستییەوە.

ئەو کەسە کە نەیویست ناوی بهێندرێت وتی، لەم کاتەدا سەردانی ئێرانیان کردووە بۆ پشکنین، چونکە بەو دواییانە فشاری خوێنی پارێزگار بەرزبووەتەوە.

وتیشی، “ئازاد تۆفیق رۆژی پێنجشەممە دەوامی ئاسایی خۆی کردووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە”.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.