"هەڵمەتەكە بەردەوامدەبێت"

كارەبا زیادەڕۆكانی زاخۆ بڕدران

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

ئەمڕۆ لە زاخۆ شەش زیادەڕەوی كارەبا دۆزرانەوە و بڕان و خاوەنەكانیان سزادران.

لیژنەیەكی بەڕێوبەرایەتی كارەبای زاخۆ دەستیان بە پشكنینی كارەبا كردووە لە سنوری قەزاكە، تەنها دوێنێ شەش شوێنی سەرپێچیان دۆزیوەتەوە و بڕیویانە.

لیژنەكە بەردەوامدەبێت لە گەڕان و پشكنین بۆ سەرجەم شوێنەكانی دیكەی قەزاكە و لە هەرشوێنێك بیبینن دەیبڕن و خاوەنەكەی سزادەدەن.

لیژنەكە لە چەند كەسێكی شارەزای كارەبا پێكهاتوون، بەسەر هەموو ستونەكانی كارەبادا سەردەكەون و سەرجەم ئەو ماڵانە دەپشكنن كە كارەبایان وەرگرتووە.

بەڕێوبەرایەتی كارەبای زاخۆ، لە پەیجی فەرمی خۆی دەڵێت: هەركەس كارەبا بە نایاسایی رابكێشێت بەتوندی سزادەدرێت و دووبارەشی بكاتەوە سزاكە گەورەتر دەبێت