گەورەترین جەژنیانە

کریستیانەکانی سلێمانی جەژنی قیامەیان بەرز راگرت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای 50 رۆژ بەڕۆژووبوون، ئەمشەو کریستیانەکانی جیهان جەژنی هەستانەوە “قیامە”یان بەرز راگرت و کریستیانەکانی شاری سلێمانیش یادەکەیان پیرۆز کرد.

کریستیانەکان دوو جەژنیان هەیە، “لەدایکبوونی مەسیح و قیامە”، کە ئەوەی دووەمیان گەورەترینیانە و رۆژی هەستانەوەی مەسیحە لە مردن. ئەوان باوەڕیان وایە ئەو جەژنە سیمبوولی ژیان و مردن و زیندووبوونەوەیە.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان کریستیانەکان ئەو یادە بەر رادەگرن و لە کەنیسەکانیاندا سروتی ئایینی تایبەت بە خۆیان ئەنجام دەدەن.

قەشە ئەیمەن، قەشەی کڵێسای ماریوسف لە شاری سلێمانی بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، پێش جەژنی قیامە هەموو ساڵێک لە کۆتایی مانگی شوبات هەموو رۆژانێکی هەینی بەڕۆژوو دەبن و گۆشت ناخۆن و تا سەرەتای مانگی نیسان بەردەوام دەبن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد