وێنە: لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان: “دان به‌خۆدا بگرن”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8.4.2023 بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و رووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى ده‌كات و داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆدا بگرن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى رووداوه‌كه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به خۆیاندا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانیدا بكه‌ن و له برى تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى كوردستان، به تایبه‌تى شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ژیان و گوزه‌رانیان، ئه‌ركى له پێشینه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و رێگه نادرێت به هیچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه”.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نیگه‌رانیی خۆیان له‌و ئاڵۆزییانه ده‌ربڕیوه، كه به دوای رووداوه‌كه‌ی دوێنێی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا هاتوون.
ئێوارەی هه‌ینی 7.4.2023، كاتژمێر 4:18 خولەك، لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك روویدا، كە هیچ زیانێكی گیانی و مادی نەبوو، تەقینەوەکە بووە هۆی ئاگركەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
هه‌ر دوێنێ سەرچاوەیەکی ئەمنی قسە رۆیشتوو لە سلێمانی بۆ تۆڕی 964 وتی، “ئەو هێرشەی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی شارەکە لە رێی درۆنەوە بووە، بە نزیکەیی بۆمان ساغ بووەتەوە کە لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە”.