وەزارەتی پەروەردە: سزای دزەپێکردنی پرسیارەکان لانیکەم سێ ساڵ بەندکردنە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سزای زیاتر لە سێ ساڵ بەندکردن دانرا بۆ هەر کەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەگەر کەسەکە ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکان یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان هەڵگرتنی پرسیارەکان شەش ساڵ بەند دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی مامەڵەکردن بە پرسیاری تاقیکردنەوەکانەوە دەرکرد، کە لە رۆژی 4.5.2023، بە ژمارە 186 و بە واژوی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە دەرچووە، بڕیارەکە چوار بڕگە لەخۆدەگرێت و تێیدا هاتووە:

– هەرکەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات، یان زانیاری لەبارەیانەوە بدرکێنێت، یان مامەڵەی پێوەبکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێت.

– ئەگەر ئەو کەسە ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکان یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان هەڵگرتنی پرسیارەکان سزاکەی دەبێت بە دوو هێندە و بە تاوانی ئابڕووبەر هەژماردەکرێت و لە کارەکەشی دەردەکرێت.

– ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان کارمەندێکی دیکەی حکومەت بوو، بڕگەی دووەمی بەسەردا جێبەجی دەبێت.

– ئەو تاوانانە بە تێپەڕبوونی کات خەسڵەتی تاوانکاری لەدەست نادات.

وێنەی نوسراوەکە:

+964صورة من منصة (شبكة):