پاڵەوانەتیەكە بەردەوامە
یاری دووەم كرا و لاوانی دۆمیز بردیانەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە چوارچێوەی پاڵەوانیەتی باسكت بۆڵی دهۆكدا یاری دووەم كراو یانەی دۆمیز بردیەوە.
یاریەكە لە نێوان یانەی ئەكادیمی دهۆك یانەی ناوەندی لاوانی دۆمیز بەڕێوەچوو.
رێوار فەریق، راهێنەری یانەی ناوەندی لاوانی دومیز بە تۆڕی 964ی وت، “یارییەكی باشمانكرد و توانیمان سەركەوتن بەدەستبهێنین بەسەر یانەی دهۆكدا”.
لە یاری داهاتوودا یانەی لاوانی دومیز رووبەڕووی یانەی دهۆك دەبێتەوە.
ئەنجامی یاریەكە بە قازانجی یانەی دیومیز بوو 60 خاڵیان تۆماركرد و یانەی ئەكادیمیای دهۆك 44 خاڵی بەدەستهێنا.
پاڵەوانییەتی باسكت بۆڵی دهۆك چەند رۆژێكە بەردەوامە و چەندین یاری لەنێوان یانە بەشداربووەكاندا ئەنجامدراوە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد