ئاسایش پێچایەوە

دەیانویست تەحین و هەنگوینی خراپ بوو بفرۆشن

964+

شۆڕش عەبدولستار-هەولێر

ئاسایشی هەولێر دەستیگرت بەسەر سەدان کیلۆ هەنگوین و تەحین کە شیاوی خواردن نەبوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.4.2023  ئاسایشی هەولێر لە بازاڕی شێخەڵلای هەولێر ئەو هەنگوین و تەحینە بەسەرچوەی گواستەوە.

عەقید سەباح، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر، بە 964ی راگەیاند، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە، لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆری هەنگوین و تەحین کە شیاوی خواردن نەبوون، راستەوخۆ لەگەڵ لیژنەکانە هاوبەشەکانی قایمقامییەت توانیمان دەست بەسەر ئەو خۆراکە بەسەرچوانە دابگرین”.

وتەبێژی ئاسایش ئەوەش دەڵێت: ئەو سەدان کیلۆ تەحین و هەنگوینە لە خانوێک بوو لە بازاڕی شێخەڵلا کە وەک کۆگا بەکاردەهات، لەگەڵ ئەو بابەتە بەسەرچوانە تیایدا بوو بەسەرنەچوو بوو بۆیە ئێمە تەنیا ئەوانەمان دەستبەسەرداگرت کە شیاوی خواردن نەبوون.

ئاسایشی هەولێر، لیژنەی ئابوری هەیە و رۆژانە چاودێری بازاڕ دەکات، بەهاوبەشی لیژنەکانی تری بازار لە قایمقامییەت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی