پێنجوێنیه‌كان بێزارن له ره‌وه‌نده‌كانى گه‌رمیان و شاره‌زوور
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێنجوێنیه‌كان بێزان له ره‌وه‌نده‌كانى گه‌رمیان و شاره‌زوور كه ساڵانه ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌بنه سنووره‌كه‌یان و ده‌ڵێن، زیانێكی زۆر به كشتوكاڵ و ژینگه‌كه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نن. وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كیش 400 ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه.
غه‌ریب پێنجوێنی ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى (گروپی نه‌مام) له پێنجوێن، به 964ـى وت “ره‌وه‌نده‌كانى گه‌رمیان و شاره‌زوور ساڵانه كێشه‌و گرفتى جیاجیا بۆ ژینگه و كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌یان دروستده‌كه‌ن، ده‌شڵێت “400 جوتیاری گونده‌كان ئیمزایان كۆكرده‌وه و ئێمه‌ش گه‌یاندمانه به‌رده‌م پارێزگارى سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا”.
گروپی نه‌مام له‌لایه‌ن سێ كه‌سی خۆبه‌خشه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه كار بۆ سه‌وزكردنى شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى پێنجوێن ده‌كات، تا ئێستا نزیكه‌ى 20 هه‌زار نه‌مام و دره‌ختى جیاجیاى چاندووه.
“زۆرجاران 50 رانه مه‌ڕى گه‌رمیانیى و شاره‌زووریه‌كان له ده‌شتى پێنجویندا ده‌بینرێن و كه‌مترین جاریش له‌هێنانى ئه‌و ئاژه‌ڵانه ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرن”
به‌قسه‌ى غه‌ریب پێنجوێنی، كاتێك ئه‌و ئاژه‌ڵانه له وه‌زرى به‌هار ده‌هێندرێن، له ده‌شته‌كانى پێنجوێن به‌ڕه‌ڵڵایان ده‌كه‌ن و به رۆیشتن ده‌یانبه‌نه كوێستانه‌كان، له وه‌زرى پاییزیش كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به ناو بێستانه‌كانى كاڵه‌ك و شوتى و خه‌یار ده‌یانبه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش زیانى زۆر به جوتیاران ده‌گه‌یه‌نن.
وتیشی “زۆرجاران 50 رانه مه‌ڕى گه‌رمیانیى و شاره‌زووریه‌كان له ده‌شتى پێنجویندا ده‌بینرێن و كه‌مترین جاریش له‌هێنانى ئه‌و ئاژه‌ڵانه ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرن”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه پارێزگارى سلێمانى نووسراوى بۆ قه‌زاو ناحیه‌و ئاسایشه‌كانى ئه‌و سنووره كردووه كه له‌مه‌ودوا به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئیداره‌ى پێنجوێن نابێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه بهێندرێنه ئه‌و سنووره.