ئەم وێنەیە لە پەیجی فەڕمی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین وەرگیراوە.
"شاندێكی ئەو وڵاتەش سەردانی رانیە دەكەن"
لە راپەڕینەوە چوون بۆ پۆڵەندا بۆ ئاڵوگۆڕی كلتوری
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
شاندێكی باڵای ئیدارەی راپەڕین رۆشتوون بۆ پۆڵەندا بەقسەی خۆیان بۆ گۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕی کلتور رۆشتوون.
شاندەكە بە بانگهێشتی فەرمی پارێزگای پلوسك سەردانی وڵاتەكەیان كردووە لە ڕێگەی دامەزراوەی رایەڵەوە، كە دامەزراوەیەكی كلتوری وڵاتی پۆڵەندایە.
شاندەكەی ئیدارەی راپەڕین بەسەرپەرشتی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و قایمقامی رانیە و بەرپرسی وەبەرهێنان و چەند بەرپرسێكی دیكە بوون.
شاندەكەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و پۆڵەندا، جەخت لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی هەردوولا كردەوە و چەند پێشنیاز و بەرنامەیەك بۆ ئایندەی پەیوەندییەكانیان خرانە روو.
ئەم زانیاریانە لە پەڕەی فەڕمی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاوكراونەتەوە.
گفتوگۆ لەسەر دروستكردنی پردێكی پەیوەندی ئابوری سیاسی لە نێوان هەردولادا كراوەتەوە.
دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكە شاندەكەی هەرێمی كوردستان حكومەتی پۆڵەندای بانگهێشت كردووە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و پەیوەندییەكان پتەوترببێت.