گەنجێک بە دەنگە خۆشەکەی خەڵکی بۆ مزگەوت کەمەندکێش دەکات

رەوەند سورچی، گەنجێکی دەنگخۆشی هەولێرە، رۆژانە دەچێتە مزگەوتی (سەید بەهائەدین) بانگدەدات، بۆ ئەوەی موسڵمانان بانگی نوێژکردن بکات.

ئەم گەنجە هەڵکەوتووە، دەنگخۆشی لە بنەماڵەکەیەوە بۆ ماوەتەوە، لە باوانەوە دەنگخۆشیان زۆر بووە.

خەڵکی ئەو دەوروبەرە زۆر ئەم بانگدانە خۆشەی رەوەندیان لەبەر دڵ ئاسانە و بە دەستی ئەوان بێت حەز دەکەن هەموو رۆژێک بە دەنگی ئەم بچن بەرەو پیری نوێژەکەیان.

سێ ساڵ زیاترە وەزارەتی ئەوقاف لە هەوڵی ئەوەدایە بانگدان بە یەکجاری لە دەنگ ناخۆشەکان قەدەغە بکات، چونکە دەڵێن بانگدانی دەنگ ناخۆشەکان هەم خەڵک لە مزگەوت دوور دەخاتەوەو هەم دەروجیران بێزار دەکات.

لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 800 مزگەوت هەن و لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە سەرپەرشتی دەکرێن، زۆربەی بانگبێژەکانیان دەنگخۆشن، ئەوقاف دەیەوێت هەموویان بکاتە دەنگخۆشەکانی هەوشێوەی رەوەند سورچی.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر