فۆتۆ: +964
وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
بۆچی له سلێمانی كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمان هه‌یه؟
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمان له سلێمانی، په‌یوه‌سته به پێدانی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌رمان دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5.4.2023 سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی.
سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمان له سلێمانی، په‌یوه‌سته به پێدانی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌رمان دابین ده‌كه‌ن.
وتیشی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی بانکە گشتییەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی دەرمانن له سلێمانی.
لە بارەی ئه‌وه‌ی حکومەت چەند پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارە، به‌رزنجی ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی خەرجکردن و کڕینی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کوردستانە، به پێی نه‌ختینه‌ی به‌رده‌ست نۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەسەڵاتیان هەیە، به‌ڵام له شوێنێک بۆ شوێنێکی دیكه جیاوازە.
“کار بۆ ئەوە دەکەین رێژەیەکی زیاتر بۆ كڕینی ده‌رمان خەرج بکەین”، وه‌زیری ته‌ندروستی وای وت.
وه‌زیری ته‌ندروستی سەبارەت بە داخستن و سزادانی کۆمپانیاکانی دەرمان، هیچ ئامارێکی بە ژمارە رانەگەیاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ساڵانە ئامار رادەگەیه‌نن و رۆژانەش تیمەکانیان لە ناو بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکاندا خه‌ریكی گەڕان و پشكنینن .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا