36 تۆن مادەی بەسەرچوو لەناوبراوە

لە یەك مانگدا لە سلێمانی 57 شوێن داخراون

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر
لە یەك مانگدا لە سلێمانی 57 شوێن داخراون و 36 تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی 8 هەزار خواردنگە و فرۆشگا و كارگەكانی ناو شاری سلێمانییان كردووە.

لەماوەی یەك مانگدا لیژنەكان 876 پسولەی سەرپێچییان تۆماركردووە.
هەرلەو ماوەیەدا 57 شوێن داخراون و 10 شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان قسەی بۆ پەیجی فەرمی قایمقامیەتی سلێمانی كردوە و دەڵێت،  لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا چالاکییەکانیان زیادیکردووە.

هەر لە مانگی ئاداردا 36 تۆن خوارك وكەرەستە و شمەكی خراپبوو لەناوبراوە.

لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای كۆمپانیا و شوێنی كار و كارگەكاندا، بۆ دۆزینەوەی خۆراك ومادەی بەسەرچوو.

ئەم زانیاریانە لە پەیجی فەرمی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاوكراونەتەوە