دهۆک و کەرکوک بۆ دوو هێندە زیادی کردووە

زۆرترین باران لە سلێمانی و کەمترینیش لە هەولێر باریوە

964+

فەرمان سادق

بەپێی ئامارەکانی بێت لە زستانی ئەمساڵ بەراورد بە پارساڵ زۆرترین بارانبارین لە سلێمانی و کەمترینیش لە هەولێر بووە، لە دهۆک و کەرکوکیش رێژەی بارانبارین بۆ دوو هێندە زیادی کردووە.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ کە تاوەکو یەکی نیسان تۆمارکراوە، لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە و كەمترین رێژەش لە پارێزگای هەولێر بووە.

لە پارێزگای هەولێر (196.4) ملم، پارێزگای سلێمانی ( 587.7 ) ملم، پارێزگای دهۆك (303.1) ملم، پارێزگای كەركوك (217.5) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (416.5) ملم بووە.

“كۆی بارانبارینی پارساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە: پارێزگای هەولێر (233.2) ملم، پارێزگای سلێمانی (377.7) ملم، پارێزگای دهۆك (176.3) ملم، پارێزگای كەركوك (104.4) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (374.2) ملم بووە”. ئەمەش بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە.

جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ پارساڵ بە ملم تاوەكو یەکی نیسان، لە پارێزگای هەولێر (36.8) ملم کەمی کردووە، پارێزگای سلێمانی (210) ملم زیادی کردووە، پارێزگای دهۆك (126.8) ملم زیادی کردووە، پارێزگای كەركوك (113.1) ملم زیادی کردووە، پارێزگای هەڵەبجە (42.3) ملم زیادی کردووە.

كۆی گشتی ڕێژەی بارا بارینی پار ساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: پارێزگای هەولێر (303.1) ملم، پارێزگای سلێمانی (434.6) ملم، پارێزگای دهۆك (249.3) ملم، پارێزگای كەركوك (122.9) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (410.3) ملم بوو. بەمشێوەیە زۆرترین بری بارانبارینی پارساڵ لە پارێزگای سلێمانی و كەمترینیشی لە پارێزگای كەركووك تۆماركراوە.