“سێ كورد كاندیدن و ئەگەری دەرچونی یەكێكیان هەیە”

یەكشەممە لە فینلەندا هەڵبژاردن دەكرێت

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
یەكشەممە زیاتر لە سێ ملیۆن فینلەندی دەچن بۆ دەنگدان و سێ كوردیش خۆیان كاندید كردووە.

ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی فینلەندا 200 كورسییە، لە تەواوی ئەو وڵاتە چەند بازنەیەكی جیاوازی هەڵبژاردن هەیە.

سێ كچی كورد خۆیان كاندید كردووە بۆ ئەندامی پەرلمانی فینلەندا

شیرین نامیق، بە رەچەڵەك  كوردە و خەڵكی كەركوكە لە سەر حزبی سەوز لە ناوچەكانی باكوری فینلەندا كاندیدە، بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

شیرین بە تۆڕی 964ی وت: “پلانم بۆ پەنابەران هەیە و داوایان لێدەكەم بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگمانپێبدەن”.

ئێستا 12 حزبی بچوك و گەورە ئامادەكاریی تەواوەتیان كردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكە و كاندیدیان هەیە

گەشاو بیبانی، كاندیدە بۆ پەرلەمانی فینلەندا لە سەر پارتی چەپ، خەڵکی باشوری كوردستانە، یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان و ئەگەری سەركەوتنی هەیە.

گەشاو بە تۆری 964ی راگەیاند: “داوا لە كوردەكانی وڵاتەكەمان دەكەم رۆژی یەكشەممە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگمان پێبدەن”.

ئەم هەڵبژاردنە بۆ فینلەندییەكان گرنگییەكی گەورەی هەیە، چونكە گۆڕانكاری گەورە لە وڵاتەكەدا دەكرێت.

شەیدا سوهرابی، خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، كاندیدە بۆ پەرلەمانی فینلەندا، بە قسەی چاودێران، ئەگەری زۆرە شەیدا بتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندام پەرلەمان.

چوار ساڵ جارێك لە فینلەندا هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

مەجید حەقی، چالاكوانی كورد و دانیشتووی فینلەندا بە تۆڕی 964ی راگەیاند: بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی كورد لە فینلەندا بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكەن، لەبەر ئەوەی ئەمجارە زۆربەی حزبەكان پلانیان بۆ دۆزینەوەی كار و پەنابەرانی وڵاتەكە هەیە.
لەسەر تاسەری وڵاتدا2424كەس خۆینا كاندید كردووە، لە تەواوی فینلەندا لە سیانزە هەرێمی ئەو وڵاتە بەشداری دەكەن

نۆ پارتیان ئەگەری هەیە زۆرترین دەنگەكان بەدەستبهێنن.