لیژنەیەک بۆ کارەکە پێکهاتووە
خانووەکانی باوەنوور تاپۆ دەکرێن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
تەواوی ئەو خانووانەی لە ناحییەی باوەنووری گەرمیان تاپۆ نەکراون و لە رێگەی لیژنەیەکەوە تاپۆ دەکرێن.
ناحییەکە سەر بە قەزای کەلارە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 12 هەزار کەسە و لە پێنج گەڕەک پێکدێت.
ژمارەی ئەو خانووانەی لە ناحییەکە تاپۆ نەکراون 85%ـی کۆی ناحییەکە پێکدەهێنن، کە ژمارەیان زیاترە لە ١٠٠٠ خانوو.
پێشتر بە درۆن رووپێوی بۆ ناحییەکە کراوە، ئەمە وتەی عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحییەی باوەنوورە بۆ تۆڕی 964.
وتیشی “چاوەڕوانی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی گەرمیانین نەخشەیەکی دروستمان بۆ بنێرن تا لەگەڵ رووپێوییەکەی خۆمان یەکی بخەین”.
تۆڕی 964 زانیویەتی، تا ئێستا 250 هاوڵاتی داواکانیان بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان پێشکەش کردووە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد