یادەوەری

ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەر کۆڕەوە ملیۆنیەکە تێپەڕ دەبێت

964+

فەرمان سادق

دوای 26 رۆژ بەسەر راپەڕین و ئازادکردنی شاری کەرکوک، حکومەتی بەعس هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کوردستان و خەڵک لە ترسی تۆڵەی بەعس هەڵاتن.

ئەمڕۆ 31.3.2023، ساڵڕۆژی کۆرەوە ملیۆنیەکەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش دوای راپەڕینەکەی 5ـی ئادار دێت، بەهۆیەوە کوردانی کەرکوک و دانیشتووانی دیکەی شارەکانی دیکەی کوردستان ئاوارەی ناوچە سنوورییەکان و رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوای کوردستان بوون.

کۆڕەوە ملیۆنیەکە، پشتگیری گەلانی ئازادیخوازی جیهانی بۆ پرسی کورد هێنایە پێشەوە و گوشاریان کردە سەر وڵاتەکانیان، ئەمەش پشیتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان دروستکرد.

بەھۆی کۆڕەوەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 5.4.2023، بڕیاری 688ـی دەرکرد کە بەپێی بڕیارەکە ناوچەی ئارام و دژەفڕین بەسەر حکومەتی بەعس سەپێندرا کە لەناو رای گشتی زیاتر بە ھێڵی 36 ناسراوە، ھەروەھا بڕیاردرا بە دانانی ھێزی ھاوپەیمانان لە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک لە تورکیا بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان کە ناسرابوون بە ھێزی چەکوشی ئامادە.

ئەو بڕیارە بووە هۆی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان، بەدوایدا لە 19.5.1992 یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و لە 4.7.1992 ئەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا.

لەو كۆڕەوەدا بە سەدان كەس گیانیان لە دەستدا و دواجار كۆڕەو بووە هۆی دروستبوونی ناوچەی پارێزراو لە هەرێمی كوردستان.