خاوەنەکەی دۆشاوی بەکارهێناوە بۆ نوێکردنەوەی

لە عەلوەی هەولێر چوار تۆن خورمای خراپبوو دەستیبەسەرداگیرا

964+

لە عەلوەی هەولێر نزیکەی چوار تۆن خورمای خراپبوو دەستیبەسەرداگیرا، قایمقامیەتی شارەکەش دەڵێت، خاوەنەکەی دەستکاریکردووە و نوێیکردووەتەوە تا لەبەر چاوی کڕیار بێکێشە دەربکەوێت.

رۆژی پێنجشەممە بەرواری 30.3.2023، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی 964ی راگەیاند، هەموو ئەو خورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە لەناو دەبردرێت و خاوەنەکەشی بەپێ یاسا سزا دەدرێن و شوێنەکەش دادەخرێت.

خورماکە رۆژی چوارشەممە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستیبەسەرداگیراوە و ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەتی شارەکە بەمەبەستی لەناوبردنی چوونەتە شوێنەکە.

خاوەنەکەی دۆشاوی بەکارهێناوە بۆ نوێکردنەوەی

بۆ ئەوەی خورماکە کۆن دەرنەکەوێت و هەست بەوە نەکرێت کە خراپبووە، خاوەنەکەی دۆشاوی بەکارهێناوە بۆ نوێکردنەوەی.

لە سلێمانیش رۆژی چوارشەممە قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانی عەلوەی سلێمانی دەستیان بەسەر 800 کیلۆ خورمای خراپبوودا گرت.